به پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه، ٩ زیندانی دیكه له زیندانی “قزلحه‌سار” ئێعدام كران.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م زیندانیانه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د مه‌حموودی، سادێق محه‌ممه‌د ئاهوویی، عه‌بدوڵا لوزومی، حوسه‌ین رۆسته‌می، موحسێن عه‌لیپوور، عادڵ سه‌لمان زاده، مه‌سعوود محه‌ممه‌دی، ئه‌سغه‌ر میر عه‌دلی و یه‌كێكی دیكه كه هێشتا ناوی رانه‌گه‌یندراوه له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی رژیمه‌وه به تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخهدر به ئێعدام مه‌حكوم كران و به‌یانی رۆژی شه‌ممه حوكمه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌چوو. ته‌رمی ئێعدام كراوه‌كان به بنه‌ماڵه‌كانیان ته‌حویل دراوه. شایانی باسه له ماوه‌ی رۆژانی رابردووش‌دا، لانیكه‌م ١٥ زیندانی له‌م زیندانه به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ ئێعدام كراون.