درێژه‌ی شه‌ڕوپێكادادانی قورس له‌ باكووری كوردستان

417w
له‌ شرناخ و شه‌مزینان له‌ باكوری كوردستان شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان گه‌ریلاكانی ھه‌په‌گه‌ وسوپای توركیه‌ به‌رده‌وامه‌.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ ١٧ی مانگی خه‌رمانان، بڵاویانكرده‌وه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ شارۆچكه‌ی  گوندێكی “مه‌لا”ی سه‌ربه‌ شاری شرناخی باكوری كوردستان گه‌ریلاكانی ھه‌په‌گه‌ ھێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیه‌ و شه‌ڕ له‌نێوان ھه‌ردوولادا ڕوویداوه‌ و دواتر ڕێگای سه‌ره‌كی ھاتوچۆی گونده‌كه‌ له‌ لایه‌ن سوپای توركییه‌وه‌ گیراوه‌. له ‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی “رووبارۆك”ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌مزینان‌ ھه‌په‌گه‌ به‌ چه‌كی قورس و خۆمپاره‌ باره‌گاكانی سه‌ربازانی توركییه‌یان تۆپباران كردووه‌، به‌ڵام تائێستا زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌. له‌ رۆژئاوای كوردستانیش، شه‌وی رابردوو توركیه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌ندیواری سه‌ربه‌ شاری “دێرك” به‌ چه‌كی قورس باره‌گاكانی یه‌په‌گه‌یان بۆردومان كردووه‌.