تێكهه‌ڵچوونه‌كان له شاری “دۆلله” له ١٢٠ كیلومێتری “عه‌ده‌ن”، له نێوان حهوسیهكان و هێزه‌كانی لایه‌نگری “عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی”، ده‌یان كوژرا و برینداری لێكهوتهوه.هه‌ر له‌م حاڵه‌دا به پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه”، تێكهه‌ڵچوونه‌كان له “عه‌ده‌ن”یش بۆ كونتڕۆڵی ئه‌م شاره به‌نده‌ریه له نێوان دوو گروپدا له جه‌ریان دایه. له حاڵێكدا كه هێرشه ئاسمانیه‌كانی عه‌ره‌بستان له‌دژی بنكه و باره‌گاكانی حهوسیهكان درێژه‌ی هه‌یه، كه ئه‌وان درێژه به پێشڕه‌وی له شاری عه‌ده‌ن ده‌ده‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ له یه‌مه‌ن له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته به سه‌ختی بتوانن پێداویستیه‌كانی خۆیان دابین بكه‌ن. له شاری عه‌ده‌ن، ئاو و مه‌وادی خۆراكی به سه‌ختی ده‌ست ده‌كه‌وێت و رێكخراوه كاربه‌ده‌سته‌كان و مرۆڤدوستهكان وه‌كوو خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێن، كاروانه‌كانی هه‌ڵگری مه‌وادی خۆراكی و ده‌وا و ده‌رمان، ئیمكانی چوون بۆ شاره‌كانی وڵاتی “یه‌مه‌ن” له‌وانه “سه‌نعا و عه‌ده‌ن”یان نییه.