له حاڵێكدا هێرشی ئاسمانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به رێبه‌ریی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای حهوسیهكان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه كه گۆڕانكارییه‌كان ره‌وتێكی خێرایان به‌خۆوه گرتووه.هاوكات راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، هێزه‌كانی لایه‌نگری “عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی” سه‌رۆك كۆماری له‌سه‌ركار لابراوی یه‌مه‌ن، توانییان پاشه‌كشه به میلیشیا حهوسیهكان له ناو شاری عه‌ده‌ن بكه‌ن. هێزه‌كانی لایه‌نگری “مه‌نسوور هادی” له شاری عه‌ده‌ن له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ناوچه‌یی به رێبه‌ریی عه‌ره‌بستانی سعوودی پشتیوانی ئاسمانیان لێده‌كرێت. له هه‌مان حاڵ‌دا هێزی ئاسمانی عه‌ره‌بستان به ئامانجی به‌هێزكردنی بنكه و باره‌گای لایه‌نگرانی مه‌نسوور هادی له شاری عه‌ده‌ن، مهحمولهی چه‌ك و چۆل و كه‌لوپه‌لی مهخابێراتی بۆ ئه‌وانی خستۆته خواره‌وه. هێزه حهوسیهكان كه توانیبوویان كۆنتڕۆڵی مقه‌ڕی پێشووی سه‌رۆك كۆماریی له شاری عه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه بگرن، له ژێر گوشاری هێرشه ئاسمانیه‌كاندا پاشه‌كشه‌یان كرد. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هێزه‌كانی سه‌ر به گروپی “ئه‌لقاعیده” توانییان شاری “ئهلمۆكهلا” و پایگا نیزامیهكهی داگیر بكه‌ن. كه‌سانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده توانییان به هێرش بۆسه‌ر زیندانی ناوه‌ندی “ئهلمۆكهلا” ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه ئازاد بكه‌ن. به وته‌ی دانیشتووانی مهحللی، چه‌كدارانی ئه‌لقاعیده به تاڵان كردنی بانك و ساختمانه ئیدارییه‌كانی “ئهلمۆكهلا”، ساختمانی رادیۆیی ئه‌م شاره‌یان ئاگر تێبه‌ردا.