درێژه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنا له‌ هێند

ژماره‌ی تووش بووانی ویرووسی كۆرۆنا له‌ هێند به‌ پێی ئاماری ڕه‌سمی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان سنووری ١٨ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند و به‌ شناسایی ٣٧٩ هه‌زار حاڵه‌تی نوێ له‌ یه‌ك ڕۆژدا، ئه‌م وڵاته‌ ڕێكۆردی نوێی تۆمار كرد.

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی هێند ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێژی ڕابردوودا ٣ هه‌زار و ٦٤٥ كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، نه‌خۆشخانه‌كان له‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی بێوینه‌ی ته‌خت، ئۆكسیژێن، ده‌زگای هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و ته‌نانه‌ت ئامبۆڵانس به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌به‌وته‌ی كارناسان ته‌نیا هیوای هێند واكسینه‌ كردنی هه‌موو كه‌سانی سه‌رووی ١٨ ساڵه‌ له‌م وڵاته‌دا‌هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كاتی ده‌ستپێكی واكسیناسیۆنه‌وه‌ له‌ مانگی ژانویه‌ هه‌تا ئێستا ته‌نیا ٩ له‌سه‌د له‌ جه‌معییه‌تی هێند واكسێن كراون.