درێژه‌ی كرده‌وه‌ی دژه‌ ئیسانی گروپی داعش

45
گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” ژنانی “ئێزدی” له‌ عێراقی به‌ شێوه‌ی رووت به‌ مۆزایده‌ داناوه‌، تا مشته‌رییه‌كان بتوانن وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م ژنانه‌، ئه‌وان بكڕن.شایانی باسه‌، ئه‌م ژنانه‌ له ‌لایه‌ن گروپی داعش له‌ عێراق ده‌ستبه‌سه‌ر و وه‌ك كوێله‌ی جنسی، خه‌رید و فرۆش ده‌كرێن. نوێنه‌رێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ كاروباری “توندوتیژی جنسی له‌ تێكهه‌ڵچوونه‌ چه‌كدارانه‌كان‌” كه‌ له‌م دواییانه‌دا سه‌ردانی ئۆردووگای ئاواره‌كان و په‌ناخوازانی “عێراق و سوریه”ی كردبوو رایگه‌یاند: “له‌ كاتی ورودی داعش بۆ نێو ئاواییه‌كانی شوێنی دانیشتنی خه‌ڵكی ئێزدی له‌ عێراق، ئه‌م گروپه‌، كچانی لاو ره‌وانه‌ی شاری “ره‌قه‌”ی سورییه‌ی پێته‌خی داعش و باقی شاره‌كانی ژێر كۆنترۆڵی خۆی ده‌كات. جێگای ئاماژه‌یه‌، گروپی داعش له‌م شارانه‌دا ئه‌م كچانه‌ به‌ رووتی و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك، ده‌فرۆشێت.