درێژه‌ی كه‌شوهه‌وای توندی ئه‌منیه‌تی له‌ شاره‌كانی كوردستان

230y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌گانی تایبه‌ت و سپای پاسدارانی رژیمه‌وه‌ میلیتاریزه‌ كراون. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی مهاباد، سنه‌، سه‌قز، بۆكان، مه‌ریوان و شنۆ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌گانی تایبه‌ت و هه‌روه‌ها سپای پاسدارانی رژیمه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تی ئه‌منیه‌تی دایه‌ و هه‌موو رێگاكانی هاتووچۆی هاوڵاتیان كونتڕۆڵ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ هاوڵاتیانی شاری مهاباد له‌ جه‌ریانی خۆپیشاندێك دا، شاره‌داریی ئه‌م شاره‌یان به‌ردباران كردووه‌. هه‌روه‌ها هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كه‌شوهه‌وای شاری مه‌ریوان له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌گانی رژیمه‌وه‌ به‌ بیانووی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی شاری مهاباد، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رین توند و ئه‌منیه‌تی كراوه‌. سه‌رجه‌م هێزه‌ ئینتزامی، حێفازه‌ت، ئیتلاعاتی و هه‌روه‌ها لیباس شه‌خسییه‌كانی رژیم له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌ باش دان و ته‌یار به‌ چه‌كی جوراوجۆر، ده‌ور تا ده‌وری شاری مه‌ریوان”یان گرتووه‌. هێزه‌كانی رژیم كه‌ له‌ ناوشاردا، موجه‌هه‌ز به‌ دوربینی وێنه‌گری و فیلمبه‌ردارین، له‌سه‌ر مه‌یدان، چوارڕا، بازاڕ و شوێنه‌ حه‌ساسه‌كانی ئه‌م شاره‌، گه‌شت لێده‌ده‌ن.