درێژه‌ی كوشتاره‌كان له‌ عێراق

66

به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی جۆمعه‌ ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ ئاكامی سێ هێرشی جیاجیادا بۆسه‌ر شاره‌كانی “بێجی، ئه‌نبار و به‌غدا”ی عێراق، ژماره‌یه‌ك كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌.
كاناڵی ته‌له‌فزیۆنی “ئه‌لجه‌زیره‌” له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند: ” به‌ هۆی هێرشی خۆكوژی گروپی داعش بۆسه‌ر شاری بێجی، ٦ كه‌س له‌ هێزه‌كانی خۆبه‌خشی خه‌ڵكی عێراق كوژران. هه‌روه‌ها له‌ جه‌ریانی هێرشێكی دیكه‌دا بۆسه‌ر رۆژئاوای “ئه‌نبار” ١٨ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌ لایكی دیكه‌وه‌ روودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری به‌غدا پێته‌ختی عێراق، ٧ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.