درێژه‌ی كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ له‌ عه‌ده‌ن

50y (1)
دوایین راپۆرته‌كان له‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كانی شاری “عه‌ده‌ن” ی یه‌مه‌ن نیشان ده‌دات كه‌ ٢٢ كه‌س به‌هۆی بۆمبارانی گروپه‌ میلیشیایه‌كانی سه‌ربه‌ حه‌وسیه‌كان و “عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح”، كوژراونه‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ئاكامی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئێستای شاری “عه‌ده‌ن”، سه‌دان كه‌س كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون، بریندار بوون. شایانی باسه‌، ژماره‌ی‌ كه‌سانێك كه‌ له‌ ماوه‌ی ١٠ رۆژی رابردوودا له‌م شاره‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌ ٢٠٠ كه‌س گه‌یشتووه‌. هه‌وره‌ها ژماره‌یه‌ك بریندار له‌م ماوه‌یه‌، هه‌زار و پێنج كه‌س راگه‌یه‌‌ندراوه‌.