به پێی راپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ئه‌نجامی درێژه‌ی په‌لامار و سه‌ركوتی توندوتیژانه‌ی هێزه‌كانی رژیمی ئیسرائیل له دژی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین، رۆژی جومعه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، چوار كه‌سی دیكه له فه‌له‌ستینییه‌كان كوژران.
هێزه‌كانی رژیمی ئیسرائیل ٤ فه‌له‌ستینی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی”سه‌عیر” له باكووری شاری “ئه‌لخه‌لیل”یان به زه‌بری گولله كوشت. شایانی باسه، سێ كه‌س له كوژراوه‌كان ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوون. له ده‌وری تازه‌ی تێكهه‌ڵچوونی توندوتیژانه له نێوان ئه‌رته‌شی ئیسرائیل و خه‌ڵكی فه‌له‌ستین زیاتر له ٤٠ كه‌س له شارۆمه‌ندانی ئه‌م وڵاته و نزیكه‌ی ١٣ ئیسرائیلی كوژراون.