درێژه‌ی كوشتاری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ سوریه‌

20
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “ئاسۆشێتێدپرێس”، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی سوریه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌رته‌شی سوریه‌ و گروپه‌ ئیسلامگه‌راكان له‌ هێرشه‌كانیان دا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كوژن.
هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌ جه‌ریانی هێرشه‌كانیان دا بۆسه‌ر ناوچه‌ مه‌سكونییه‌كان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان كوشتووه‌. به‌ پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌گگرتووه‌كان، گروپه‌ ئیسلامگه‌راكان و هه‌روه‌ها چه‌كدارانێكی نه‌ناسراویش ناوچه‌ی مه‌سكونی ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی، ده‌كه‌نه‌ ئامانج. له‌م راپۆرته‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ كه‌، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ نائه‌منی له‌ وڵاتی سوریه‌ زیاتر ده‌بێته‌وه‌. شایانی باسه‌، به‌ پێی ئاماره‌كان، له‌ ئاكامی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریه‌ كه‌ له مانگی‌ مارسی ٢٠١١ی زایینیه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه،‌ زیاتر له‌ ٢٢٠ هه‌زار كه‌س كوژراون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →