درێژه‌ی كوشتاری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ یه‌مه‌ن

58
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، دوابه‌دوای هێرشی تۆپخانه‌ی میلیشیاكانی “حه‌وسی”، بۆسه‌ر ناوچه‌یه‌كی مه‌سكوونی له‌ وڵاتی یه‌مه‌ن و شاری جنوبی “عه‌ده‌ن”، ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌دا كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ له‌ به‌ندری عه‌ده‌ن هاته‌ ئاراوه‌، لانیكه‌م ٣١ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش، بریندار بوون.