درێژه‌ی كوشتاری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ عێراق

99
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ جه‌ریانی درێژه‌ی نائارمییه‌كان له‌ عێراق، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ هۆی هێرشی خومپاره‌یی ئه‌رته‌شی عێراق بۆسه‌ر شاری “فه‌لوجه‌” كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی داعش دایه‌، لانیكه‌م سێ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌ جه‌ریانی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ڕێبه‌ری ئامریكا بۆسه‌ر باشووری شاری “موسڵ”ی عێراق، لانیكه‌م ١٥ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →