درێژه‌ی كوشتاری خه‌ڵكی ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی توركیه‌

917
له‌ ئاكامی هێرشی توندوتیژانه‌ی پۆلیسی توركیه‌ بۆسه‌ر شاری كوردنشینی “نه‌سیبین” له‌ ئۆستانی ماردین، لانیكه‌م دوو كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه‌ به‌ راگه‌یاندنی حكومه‌ت نیزامی له‌م شاره‌ و خۆڕاگری خه‌ڵك له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌، به‌ره‌و خه‌ڵكی ناڕازی ته‌قه‌یان كرد. رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بۆ پێنجه‌مین جاری به‌رده‌وام له‌ چوار گه‌ڕه‌كی شاری نه‌سیبین حكومه‌ت نیزامی راگه‌یه‌ندرا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوابه‌دوای درێژه‌ی گه‌مارۆدانی شاری “سوور” له‌ ئۆستانی دیاربه‌كر له‌ لایه‌ن نیزامیانی توركیه‌، خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ به‌ره‌وڕووی گه‌لێك كێشه‌ و گرفتی وه‌ك بڕانی به‌رق، كه‌مبوونی مه‌وادی خۆراكی و داروویی بوونه‌ته‌وه‌.