راپۆرته بڵاوكراوه‌كان، باس له درێژه‌ی كوشتاری خه‌ڵكی بێ دیفاعی كوردستانی توركییه له‌لایه‌ن ئه‌رته‌ش و خۆڕاگری خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
رۆژی سێشه‌ممه، ١۵ی مانگی به‌فرانبار، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه له بیست و چواره‌مین رۆژ له گه‌مارۆی شاری “سلۆپی”دا، بۆ جارێكی دیكه ئه‌مشاره‌یان تۆپباران كرد. به هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه لانیكه‌م ٤ كه‌سی مه‌ده‌نیی گیانیان له‌دستداوه. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ئه‌منییه‌تی توركییه ده‌یان كه‌س له خه‌ڵكی گهركێكی شاری “سلۆپی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه. له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌دا، خه‌ڵكی”سلۆپی” خۆڕاگریی و خه‌باتی خۆیان په‌ره‌پێداوه و به شێوه‌یه‌كی سه‌رسه‌ختانه له خۆیان دیفاع ده‌كه‌ن. هاوكات، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه به هێرش بۆ سه‌ر گهركێكی شاری “شرنا‌خ” كه دانیشتووانه‌كه‌ی له دژی هێرشی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه راپه‌ڕیون، لانیكه‌م ٢ كه‌سی مه‌ده‌نییان كوشتووه. خه‌ڵكی ناڕازی به هه‌ڵگرتنی ته‌رمی قوربانیان و رێپێوان له خیابانه‌كان، له دژی ده‌وڵه‌تی توركییه دروشمییان وته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه و به پێی راپۆرته‌كان هێزه‌كانی پۆلیسی توركییه رۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار، له ڕێی عهمهلییاتێكهوه ده‌یان هه‌ڵسووڕاوی سیاسیی و مه‌ده‌نییان له شاره كوردنشینه‌كانی”دیاربه‌كر، چولیك، بێتلیس، ئاگری و شرنا‌خ” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له ئه‌ندامانی “پارتی دێمۆكراتیكی گه‌لان و هه‌روه‌ها پارتی ناوچه دێمۆكراتیكهكانن.”