له جه‌ریانی بۆمبگوزاری و ته‌قه له مزگه‌وتێك و حوسینیهیهك سه‌ر به شێعه‌كان له شاری “پیشاوه‌ر”ی پاكستان، ١٩ كه‌س كوژران و زیاتر له ٦٠ كه‌سیش بریندار بوون.
له جه‌ریانی ئه‌م رووداوه، كاتێك كه نوێژكه‌رانی شێعه بۆ نوێژی جومعه له مزگه‌وت و حوسینیهی “ئێمامیه” كۆببوونه‌وه، چه‌ند بۆمب ته‌قینه‌وه و پاشان هێرشبه‌ران به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر شوێنه‌كه. دوو هه‌فته له‌وه‌پێش له هێرشێكی هاوشێوه‌دا بۆ سه‌ر حوسێنیهیهكی دیكه‌ی شێعه‌كان له شاری “شكارپوور”، زیاتر له ٦٠ كه‌س كوژران. شایانی باسه گروپی “ته‌حریكی تاڵبان”ی پاكستان، به‌رپرسایه‌تی هه‌ر دوو بۆمبگوزارییهكهی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه.