درێژه‌ی كوشتاری كه‌سانی مه‌ده‌نی له‌ سوریه‌

420
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، به‌ هۆی به‌ركه‌وتنی موشه‌كی هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی سوریه‌ بۆسه‌ر فرۆشگایه‌كی جلوبه‌رگ له‌ شاری حه‌ڵه‌بی سوریه،‌ لانیكه‌م ٢٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “ئاسۆشێتێدپرێس” له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌ خوێناوییانه‌ ٤٠ كه‌سی مه‌ده‌نی دیكه‌ بریندار بوون. رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌رمانانیش، میلیشیا سووریه‌ییه‌كان به‌ هێرش بۆسه‌ر ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی، لانیكه‌م ١٤ كه‌سیان كوشت. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ روسیه‌یش به‌مزووانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی عه‌له‌نی یارمه‌تییه‌ نیزامی و ته‌سلیحاتییه‌كانی به‌ رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستپێكردووه‌.