به پێی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌رته‌شی سوریه له‌دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌م وڵاته له بۆمبی بۆشكهیی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.به پێی راپۆرتی رۆیتێرز، مودیری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاندووه، به هۆی وه‌ها هێرشێك له ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی زایینی‌دا ته‌نیا له شاری حه‌ڵه‌ب زیاتر له سێ هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه. له حاڵێكدا كه هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا، هه‌واڵی كوژرانی ته‌نیا ٣٥ میلیشیا راگه‌یه‌ندراوه. به ێپی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م وڵاته، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، چه‌ندین جه‌له‌سه‌ی راوێژی جیاجیای له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سوریه و نه‌یارانی چه‌كدار ده‌ستپێكردووه. نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری سوریه رایگه‌یاند، دانیشتنی راوێژكاری جیاجیای له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سوریه و نه‌یارانی چه‌كداری له رۆژی سێشه‌ممه له ژنێڤ ده‌ستیپێكردووه.