درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی پاڵاوگه‌ی ئابادان

588
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌رمانان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی خانه‌نشینی پاڵاوگه‌ی ئابادان له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی رژیم له‌ تاران چووه‌ نێو دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ نزیكه‌ی ٣٠ كه‌س له‌ كرێكارانی خانه‌نشینی پاڵاوگه‌ی ئابادان به‌ سه‌فه‌ر بۆ شاری تاران، خوازیاری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی په‌سه‌ندكراوی ده‌وڵه‌ت له‌ واگۆزاری ماڵی سازمانی پاڵاوگه‌ی ئابادان به‌ خانه‌نشینكراوانن. ئه‌وان رایانگه‌یاند: “ده‌وڵه‌تی یازده‌هۆم به‌ ئیمزای ئه‌م یاسایه‌، ئه‌م ماڵه‌ سازمانیانه‌ی بابه‌تی په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ قه‌رزی ماڵه‌یه‌كانیان به‌ خانه‌نشینكراوان سپاردووه‌، به‌ڵام دوای ده‌ركردنی ئه‌م خانه‌نشینكراوانه‌، نه‌ ماڵێك به‌م كه‌سانه‌ ته‌حویل ده‌ده‌ن و نه‌ بۆ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، كارێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.”