درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئیخراجی كشت و سه‌نعه‌تی كاروون

64q
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئیخراجی ناوه‌ندی كشت و سه‌نعه‌تی “كاروون” ده‌كه‌ن.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ رێكه‌وتی ١٩ی مانگی ره‌زبه‌ر، نزیكه‌ی ١٠٥ كرێكاری ئیخراجی میراب و ئابڕه‌سانی مه‌زراكانی نه‌یشكه‌ری ناوه‌ندی كشت و سه‌نعه‌تی كاروون له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌نكار به‌ داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌. شایانی باسه‌ گرینگترین داواكاری كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كار و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانی ئه‌مساڵ و دابین كردنی ئه‌منیه‌تی شوغڵین.