درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئیخراجی كشت و سه‌نعه‌تی كارون

31q
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، كرێكارانی ئیخراجی كشت و سه‌نعه‌تی “كارون” بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی ئیداری كارخانه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
یه‌كێك له‌ كرێكارانی ناوه‌ندی كشت و سه‌نعه‌تی كارون رایگه‌یاند: “هۆكاری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ ئیخراجی له‌ناكاوی ١٠٥ هاوكاری میراب و ئاوره‌سانی مه‌زراكانی نه‌یشكه‌ره‌. ئێمه‌ خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كار و په‌رداختی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراومانیان.” جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی‌ كرێكارانی ئیخراجی له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری رژیم له‌ شوشته‌ر، وڵامێكیان پێنه‌درایه‌وه‌.