به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، كۆبوونه‌وه‌ی ئێعترازی كرێكارانی “سامان كاشی” چووه نێو دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه.به پێی ئه‌م راپۆرته، نزیكه‌ی ٢٥٠ كه‌س له كرێكارانی سامان كاشی بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له بروجرد كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له زیاتر له شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و پێنج مانگی مافی بیمه، بێبه‌ش كراون.