درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی قه‌ندی وه‌رامین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ركار

526t

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی وه‌رامین له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێكاری خۆیان دوابه‌دوای داخرانی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.
شایانی باسه‌ له‌ رێكه‌وتی ١١ی مانگی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵه‌وه‌، كارخانه‌ قه‌ندی وه‌رامین به‌ بیانووی كه‌مبوونی مه‌وادی سه‌ره‌تایی داخرا و ٤٠٠ كرێكاریی شاغڵ له‌م كارخانه‌یه‌ بێكار كران.