درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مسی سه‌رچشمه‌

704
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی په‌یمانكاری مسی سه‌رچشمه‌ بۆ شاری تاران به‌ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی مه‌زایاكانیان، چووه‌ نێو چوارده‌هه‌مین رۆژی خۆیه‌وه‌.ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س بوو، له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دوو مانگه‌ بوونی كاتی ئیعتباری قه‌راردادی كار و وه‌رگرتنی مه‌زایای موزی كه‌متر له‌وه‌یكه‌ به‌ باقی هاوكاراكانیان په‌رداخت ده‌كرێت له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجارت ده‌ستیپكرده‌وه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ هۆی جێبه‌جی نه‌كردنی وه‌عده‌ و به‌ڵێنی پێشووی كاربه‌ده‌ستانی وه‌زارتی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌ت، جارێكیتر له‌ رۆژه‌كانی ١٤ و ١٥ی مانگی خه‌رمانان له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌ له‌ تاران، كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستبوو.