درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی موخابه‌راتی ئاواییه‌كان له‌ تاران

185y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی گوڵان، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له‌ كرێكارانی موخابه‌راتی ئاواییه‌كان بۆ دووهه‌مێن رۆژی به‌رده‌وام، له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی “په‌یوه‌ندییه‌كان”ی رژیم له‌ شاری تاران كوبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی راپۆرتی حكومه‌تی “ئیلنا”، ئه‌م كرێكارانه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كه‌ له‌ ئۆستانه‌ جیاجیاكانی ئێرانه‌وه‌ چوون بۆ شاری تاران، به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی ماده‌ی ٨٣ی یاساكانی ماڵی ده‌وڵه‌ت ناڕازیین. ئه‌م به‌نده‌ یاساییه‌، شیركه‌تی موخابه‌راتی ئێران ناچار ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ كرێكارانی ناوه‌ندكانی موخابه‌راتی ئاواییه‌كان، قه‌راردادی راسته‌وخۆ ببه‌ستێت و تا كاتی خانه‌نشینی بیمه‌یان بكات.