درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پۆسته‌ فشار قه‌وییه‌كان له‌ تاران

616q
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی به‌فرانبار زیاتر له‌ ٣٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئۆپێڕاتۆره‌كانی پۆستی فشار قه‌ویی به‌رق له‌ دووهه‌مین رۆژی ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌ چوونه‌ته‌ تاران، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش له‌به‌ر “سازمانی مودیرییه‌ت”ی رژیم كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌تا گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی مه‌به‌ست، درێژه‌ی به‌ مانگرتنه‌یان له‌ تاران ده‌ده‌ن. به‌ دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌، بڕیار درا دانیشتنێك له‌ ئاماده‌ بوونی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌جلیس، نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی نیرو، “سازمانی مۆدیرییه‌ت”ی رژیم و ئه‌ندامانی شورای كرێكارانی پۆسته‌ فشار قه‌وییه‌كان به‌ڕێوه‌ بچێت. خواستی كرێكارانی به‌رقی فشار قه‌ویی كه‌ چوار هه‌زار و ٧٠٠ ‌تا ٥ هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌بن، ئیجراو چوونه پێشی یاسای “تبه‌قه‌ به‌ندی مشاغل” ، یه‌كلابوونه‌وه‌ی وه‌زعی دامه‌زران و ره‌ونیه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیی و ناڕۆشنییانه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆی خسوسی كردنه‌وه‌ و ئه‌سپاردنه‌كان،جێگه‌ و پێگه‌ و ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی كرێكارانی وه‌زاره‌تی نیروی سه‌ره‌ڕای پێشینه‌ی درێژه‌ ماوه‌یان بردۆته‌ ژێر پرسیار