درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی گیلان

118q
دوێنی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی ره‌زبه‌ر جارێكی تر موره‌بیانی پێش ده‌بستانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێشێل كردنی مافه‌كانیان له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری گیلان كۆبوونه‌وه‌.
دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی موره‌بیان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، مه‌جلیسی رژیم په‌سه‌ندی كرد كه‌ موره‌بیانێك كه‌ له‌ ساڵی ٩٠وه‌ تا ٩١ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی لیسانس تا چوار ساڵ، فه‌وقی دیپلۆم تا ٥ ساڵ و دیپلۆم تا حه‌وت ساڵیان بێت، ده‌توانن له‌ رێگای شیركه‌ته‌وه‌ له‌ ئازمونی ئێستخدامی ئاموزش و په‌روه‌رش به‌شداری بكه‌ن. بڕیار درابوو ئازمونی ئێستخدامی له‌ رێكه‌وتی ١٧ی مانگی گه‌لاوێژی ٩٣وه‌ به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌م یاسایه‌ تا كۆتایی ساڵی رابردوو به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت، به‌ڵام كارشكێنییه‌كان پێشی به‌ به‌ئاكام گه‌یشتنی ئه‌م په‌سه‌ندكراوه‌یه‌ گرت و سه‌رله‌نوێ یاسا گۆڕدرا. شایانی باسه‌ موره‌بیانی ناڕازی پێش ده‌بستانی گیلان رایانگه‌یاندووه‌ تا كاتی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ ویست و داواكارییه‌كانیان درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم ده‌ده‌ن.