درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی

158q
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ موره‌بیانی پێش ده‌بستانی سه‌رتاسه‌ری وڵات له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی دامه‌زراندنیان، بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌ردوام له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان خوازیاری دامه‌زراندنی بێ شه‌رت مه‌رج له‌ ئاموزش و په‌روه‌رش و په‌رداخت كرنی له‌كاتی خۆی حه‌قده‌سته‌كانیانن. به‌ وته‌ی موره‌بیان، سه‌ره‌ڕای زیاتر له‌ ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كار و چالاكی به‌رده‌وام، هێشتا بارودۆخی شوغڵیان دیاری نه‌كراوه‌ و حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ دواخرانه‌وه‌ په‌رداخت ده‌كرێت. شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی له‌م مانگانه‌ی دوایی له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسه‌.