درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی له‌ به‌رده‌م مه‌جلیس

455

رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌زاران كه‌س له‌ موره‌بیانی پێش ده‌بستانی سه‌رتاسه‌ری ئێران بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام، له‌ به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.دوابه‌دوای درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی موره‌بیان، كه‌ش و هه‌وای به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم له‌ ژێر چاودێری به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان بووه‌ و مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیم به‌ هێرش بۆسه‌ر ناڕازییان پێشیان به‌ گرتنی عه‌كس و فیلم گرت. یه‌كێك له‌ داواكارییه‌ گرینگه‌كانی موره‌بیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ موعه‌لیمانی پێش ده‌بستانی كه‌ له‌ سه‌رووی ٥ ساڵ پێشینه‌یان هه‌یه‌، ده‌بێ به‌ بێ شه‌رت و مه‌رج له‌لایه‌ن ئاموزش و په‌ره‌وه‌رشه‌وه‌ ئێستخدام بكرێن و له‌ ئه‌وله‌ویت قه‌رار بگرن. ناڕازییان، هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه‌ ده‌رههێنانی گه‌ڵاڵه‌ی پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخی موره‌بیانی حه‌قولته‌دریسین. شایانی باسه‌، ژماره‌یه‌ك له‌م موره‌بیه‌ ناڕازییانه‌، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌یان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌ به‌رده‌م مه‌جلیس تێپه‌ڕ كردبوو.