درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران

188
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی مانگرتنی و كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی “گه‌ڵاڵه‌ی په‌رداختی مۆبته‌نی به‌ر عه‌مه‌لكه‌رد” ده‌كه‌ن.رۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی “ره‌زا” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاری “كرماشان”، بۆ دووهه‌مین رۆژ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌می ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، مانیان گرت. شایانی باسه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، په‌ره‌ستاران له‌ سالۆنی ئامفی ته‌ئاتری ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وڕێخست و به‌ وه‌عده‌ و به‌ڵێنی مودیر و سه‌رۆكی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه،‌ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. له‌ لایكی دیكه‌وه‌ ده‌یان كه‌س له‌ په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی “١٧ شه‌هریور” له‌ شاری “ئامۆل”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی په‌ردختی مۆبتنی به‌ر عه‌مه‌لكه‌رد ناڕازیین و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.