درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی پاڵاوگه‌ی ئابادان

606
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی زیاتر له‌ ٥٠ كرێكاری خانه‌نشینی پاڵاوگه‌ی ئابادان له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وتی رژیم له‌ تاران ده‌كه‌ن.
به‌ وته‌ی ناڕازییان ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو درێژه‌ی هه‌یه‌. جێگای‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كرێكاران خوازیاری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی په‌سه‌ندكراوی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌ سپاردنی ماڵه‌ سازمانییه‌كانی پاڵاوگه‌ی ئابادان به‌ خانه‌نشینانن. خانه‌نشینكراوان رایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی یازده‌هۆم به‌ ئیمزا كردنی ئه‌م په‌سه‌ند كراوه‌، ئه‌م ماڵه‌ سازمانیانه‌یان له‌بری په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ قه‌رزی پووڵ به‌ خانه‌نشینكراوان سپاردبوو، به‌ڵام دوای كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان، نه‌ ماڵه‌كانیان پێده‌داته‌وه‌ و نه‌ مه‌زایاكانیان په‌رداخت ده‌كات.