درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی موجته‌مه‌عی وه‌رزشی ئازادی

899
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، كرێكارانی موجته‌مه‌عی وه‌رزشی ئازادی بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر “وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان” له‌ تاران، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.كرێكارانی موجته‌مه‌عی وه‌رزشی ئازادی به‌ ده‌ڕبرینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، رایانگه‌یاند: “به‌ هاتنی په‌یمانكاران تازه‌ ماوه‌ی قه‌راردادی كارییه‌كانمان له‌ یه‌كمانگه‌وه‌ بۆ ١٥ رۆژ كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا ١٨ كه‌س له‌ هاوكاره‌كانمان به‌ بیانووی زۆر بوونی قه‌راردادی تازه‌ی په‌یمانكار، ئێخراج كران.”