درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی خارگ له‌ به‌رامبه‌ر به‌خشداری

156q
رۆژی دووشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی جه‌زیره‌ی مه‌سكونی خارگ له‌ ئۆستانی بوشێهر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێكاری لاوان و نه‌بوونی ئیمكاناتی ریفاهی و خه‌ده‌ماتی، بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر به‌خشداری رژیم كۆبوونه‌وه‌.
خۆپیشانده‌ران خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان و وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار به‌ داخوازییه‌ ره‌واكانیان بوون. بێكاری لاوانی هه‌ڵوه‌دای كار، نه‌بوونی په‌رواز بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان بۆ بوشێهر، به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی په‌سه‌ند كراوه‌ی ده‌وڵه‌تانی پێشوو بۆ ئێرتقای خه‌ده‌مات ره‌سانی به‌ خه‌ڵكی ئه‌م جه‌زیره‌ له‌ زومره‌ی هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیانی جه‌زیره‌ی خارگه‌. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ بڕینی به‌شێك له‌ خه‌ده‌ماتی گرینگی شیركه‌تی پایانه‌ نه‌وتییه‌كانی ئێران جێگیر له‌ خارگ كه‌ پێشتر به‌ خه‌ڵكی ئه‌م جه‌زیره‌یه‌ ده‌درا، ناڕازیین.