رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی ئاوانگانی ئه‌راك له ئۆستانی مه‌ركه‌زی له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخ و جێبه‌جێ كرانی مافه‌كانیان بوون. به وته‌ی كرێكاران ماوه‌ی ١٠ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایا له‌وانه مافی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. شیركه‌تی ئاوانگان گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌كه‌ڵی گواستنه‌وه‌ی نیرو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو كه دوای سپاردنی به كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ره‌وڕووی گه‌لێك كێشه و گرفت بۆته‌وه.