رۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی “بویرسهنعهتی یاسوج”، جارێكی‌تر له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم له “كۆهگیلویه و بویرئه‌حمه‌د” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه: “ساڵی ٩٣ كارخانه‌ی فولادی بویرسهنعهتی یاسوج به بونیادی به‌ره‌كه‌ت فرۆشرا، كرێكاران له ده‌وره‌ی رابردۆوه تا ئێستا، هه‌شت مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان له خاوه‌نكارانی كارخانه‌كه هه‌یه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وام، تا ئێستا هیچ كارێك بۆ په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانمان نه‌كراوه و به‌ره‌وڕوی به‌ڵێنی بێ بنه‌ما بووینه‌ته‌وه. به‌رپرسانی كارخانه‌كه هه‌ڕه‌شه‌یان كرد كه ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن، له‌سه‌ركار ئیخراج و له جیاتی ئێوه كرێكاری ئه‌فغانستانی داده‌مه‌زرێنین.” جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی رابردوودا ٨٠ كرێكاری “سه‌دی ته‌نگ سۆرخی یاسوج”یش له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رده‌م ئۆستانداری رژیم له‌م ئۆستانه كۆبوونه‌وه