رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌وه‌ڵی مانگی سه‌رماوه‌وز، كرێكارانی شیركه‌تی “پویا غه‌ربی كرماشان” جارێكی تر له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی وه‌عده و به‌ڵێنی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون.
به پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی پویا غه‌ربی كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به‌وه‌یكه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شیركه‌ته به سوئیستفاده له سه‌نه‌دی ماڵه مهسكونییهكانی ئه‌وان وامی ٦ میلیارد تمه‌نی وه‌رگرتووه، له‌م كۆبوونهدا خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار به داواكارییه‌كانیان بوون. به پێی وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، دوای راگه‌یاندنی شكایه‌تی كرێكاران به ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی رژیم نزیكه‌ی ٥٠ كرێكاری به‌پێشینه‌ی شیركه‌تی پویا غه‌رب له‌سه‌ركار ده‌ركران. جێگای وهوبیرهێنانهوهیه له ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی دواییدا كرێكارانی ناڕازی به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ده‌فته‌ری ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته له تاران، سه‌رئه‌نجام به به‌ڵێنی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و گرفته‌كانیان، كۆتاییان به كۆبوونه‌وه شه‌ش رۆژه‌كه‌ی خۆیان هێنا.