درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی سه‌درا

457q
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ده‌یان كه‌س له‌ كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی “سه‌درا” جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌به‌ر ئۆستانداری رژیم له‌ شاری بووشێهر، كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی ناڕازی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌ر ده‌رگای شیركه‌ت له‌ جه‌زیره‌ی سه‌درا، خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار بۆ جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌ڵێنه‌كانیان به‌ مه‌به‌ستی په‌رداختكردنی ٥ مانگ حه‌قده‌ستی‌ دواخراویان بوون، به‌ڵام به‌هۆی بێ ئاكام مانه‌وه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران به‌ره‌و ئۆستانداری رژیم وه‌ڕێكه‌وتن و له‌وێ كۆبوونه‌وه‌.