كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌یان كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی “ئاردێل” ده‌چێته نێو سێهه‌مین رۆژه‌وه.
له‌ماوه‌ی رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممەی ئه‌م هه‌فته‌یه ٣٤ كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی ئاردێل كهلهسهروبهندی خانهنشیكراندان ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی هه‌قه بیمه‌یان له لایه‌ن خاوه‌نكار، له‌به‌ر ده‌فته‌ری ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره له تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری په‌رداخت كرانی بڕی ٦ مانگ له هه‌قده‌ستی دواخراویان و هه‌روه‌ها یه‌كلابوونه‌وه‌ی چۆنیه‌تیی مۆحاسبه و په‌رداختی سه‌نه‌واتی كۆتایی كاری خۆیان و هاوكارانیان بوون.