رۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی خهكهلێوه، هه‌زاران كه‌س له كابۆل له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتن و سووتاندنی “فه‌رخونده”، بۆ چوارهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له به‌رابه‌ر ساختمانی دادگای باڵای ئه‌فغانستان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، له‌م كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییه‌دا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی تووڕه و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی به‌شدار بوون. ناڕازییان به بانگه‌وازی دروشمی “عه‌داڵه‌ت عه‌داڵه‌ت، ئێمه هه‌موومان فهرخۆند”ین و جه‌هاله‌ت جه‌هاله‌ت، دوژمنی ئینسانیه‌ت”، له به‌رامبه‌ر دادگای باڵای ئه‌فغانستان، خوازیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و سزای ئامێرانی كوشتنی ناوبراو بوون.