رۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی “بوشێهر” له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم له‌م ئۆستانه، چووه نێو سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه.
زیاتر له ٢٠٠ موعه‌لیمی ناڕازی به به‌شداری له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و باشتر بوونی بارودۆخی به‌ڕێچوونی ژیانی خۆیان بوون. شایانی باسه، له ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی دواییدا، كۆبوونه‌وه‌گه‌لێكی هاوشێوه له باقی شاره‌كانی ئۆستانی بوشێهر له‌وانه “بورازجان و تهنگێستان” و باقی شاره‌كانی دیكه به‌ڕێوه‌چووه.