رۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی بێكار كراوی “فارسیتی دوورود” له ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره و ئێخراج كرانیان له‌سه‌ركار، بۆ سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر وه‌زارتی كاری رژیم كۆبوونه‌وه.به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی بێكار كراوی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره كه به‌مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له “لورستان”ه‌وه سه‌ردانی “تاران”نیان كرد، شه‌وی سێشه‌ممه هه‌تا رۆژی دواتر له به‌رامبه‌ر ساختمانی وه‌زارتی كاری رژیم مانه‌وه و بۆ سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام، درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی خۆیان دا.