رۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، سه‌دان كه‌س له كرێكارانی ناڕازی كارخانه‌ی “سامان كاشی” سه‌رله‌نوێ له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری تایبه‌تی رژیم له شاری “بروجێرد” كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.جێگای وه‌بێرهێنانه‌وه‌یه كه زیاتر له ٦ مانگ حه‌قده‌ست و مافی بیمه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی “سامان كاشی” په‌رداخت نه‌كراوه كه هه‌ر ئه‌مه ژیان و به‌ڕێچوونی ژیانی ئه‌وانی به‌ره‌وڕووی گه‌لێك كێشه و گرفت كردۆته‌وه.