درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سامان كاشی

289y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی “سامان كاشی” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كرێكارانی سامان كاشی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌ “بروجێرد”، خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان و په‌رداخت كردنی ٧ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون.