لە درێژەی كۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران لە شارەكانی كوردستان، كرێكارانی سه‌دی “چه‌په‌رئاوا”ی شاری شنۆ بۆ دووهه‌مین جاری به‌رده‌وام بە هۆی نەدرانی حەقدەست و مه‌زایاكانیان، كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان وەڕێخست.
له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌كی بەرچاو لە كرێكارانی سه‌دی “چه‌په‌رئاوا”ی شاری شنۆ كە زیاتر لە ٩ مانگە حەقدەست و مه‌زایایان پێنه‌دراوه، كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان وه‌ڕێخست و خوازیاری جێبەجێ كردنی دواخوازییەكانیان بوون و رایانگه‌یاند، تا كاتێك حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كرێت، درێژه به كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پێشتریش له رێكه‌وتی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر سه‌دان كرێكاری ئه‌م سه‌ده كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو و خوازایاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.