درێژه‌ی كێشه‌ و گرفتی كرێكارانی دانیشتووی شه‌هره‌كی كلاره‌ك

74
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا” له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی كێشه‌ و گرفتی ژیانی كرێكارانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی شیركه‌تی ئۆتۆمۆبیل سازی سایپا، هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شه‌هره‌كی “باغشه‌هری كلاره‌ك”ی “كه‌ره‌ج”ی راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ حاڵی حازردا ژماره‌ی دانیشتووانی موجته‌مه‌عی ١٤٤ واحیدی شه‌هره‌كی باغشه‌هری كلاره‌كی كه‌ره‌ج گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ی ٧٠ بنه‌ماڵه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تایترین پێداویستییه‌كانی ژیان بێبه‌شن. شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌ی ١١ی كه‌ره‌ج، سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێ نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری گشتی، داوای له‌ دانیشتووانی ئه‌م شه‌هره‌كه‌ كردووه‌ تا بابه‌تی هه‌زینه‌ی ساخت، نزیكه‌ی ٢٥ ملیۆن تمه‌نی دیكه‌ش، په‌رداخت بكه‌ن.