درێژه‌ی له‌زیندان راگرتنی ئیسماعیل عه‌بدی

442
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، درێژه‌ی له‌زیندان راگرتنی “ئیسماعیل عه‌بدی” ده‌بیری گشتی كانوونی سینفی موعه‌لیمان، چووه‌ نێو ٤٣هه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.”ئیسماعیل عه‌بدی” رۆژی ٦ی مانگی پوشپه‌ڕ، دوای بانگ كران بۆ دادسه‌رای “ئێوین” ده‌ستبه‌سه‌ر و نزیكه‌ی یه‌كمانگ له‌ژێر لێپرسینه‌وه‌دا بوو و ئێستا له‌ به‌ندی ٢ی ئه‌لفی زیندانی ئێوین زیندانی كراوه‌.