درێژه‌ی له‌زیندان راگرتنی رۆژنامه‌نووسێكی خه‌ڵكی شاری مهاباد

668
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین رۆژ نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی حه‌سه‌ن شێخ ئاقایی رۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی شاری مهاباد، سه‌رئه‌نجام بنه‌ماڵه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی ره‌زبه‌ر توانیان له‌ زیندانی ورمێ چاویان پێبكه‌وێت.
حه‌سه‌ن شێخ ئاقایی به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی روانگه‌ نیوه‌كانی ئه‌م مانگه‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی له‌ شاری مهاباد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا. شایانی باسه‌ حه‌سه‌ن شێخ ئاقایی به‌ تۆمه‌تی ته‌بلیغ له‌دژی نیزام ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، به‌ڵام ناوبراو ئه‌م تۆمه‌تانه‌ به‌ بێ بنه‌ما ناولێده‌بات و ره‌تی ده‌كاته‌وه‌.