سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی مانگێك به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “میلاد ده‌رویش” موستهنهدساز و هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و مافی منداڵان له ئێران، تا ئێستا تۆمه‌ته‌كانی ناوبراو پێی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
میلاد ده‌رویش ئێستا له به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین راگیراوه. ناوبراو به هۆی ئه‌وه‌یكه گیاهخواره و ناتوانێت غه‌زای زیندان بخوات، له بارودۆخێكی خراپ‌دا به‌سه‌ر ده‌بات. مانگێك له‌وه‌وپێش مه‌ئمورانی ئێتلاعاتی رژیم به‌بێ هیچ حوكمێك به هێرشكردنه سه‌ر ماڵی میلاد ده‌رویش ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد. شایانی باسه میلاد ده‌رویش هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و مافی منداڵ، ئه‌ندامی ئێفتخاری كانوونی سێنفی موعه‌لیمان، ئه‌ندامی كومیته‌كانی دیفاع له مافی مرۆڤ و یه‌كێك له شاگرده نزیكه‌كانی دكتۆر “په‌رویز شه‌هریاری” ئۆستادی ریازی و زیندانی سیاسییه له ئێرانه.