درێژه‌ی له‌زیندان راگرتنی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری كورش به‌خشه‌نده‌

643t
به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكاریه‌كان”، “كورش به‌خشه‌نده‌” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، هه‌روا له‌ بازداشتدا به‌سه‌ر ده‌بات.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٢ رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كورش به‌خشه‌نده‌، هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو هێشتا روون نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه له‌ چاره‌نووسی نا‌‌وبراو زانیارییه‌كیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ كورش به‌خشه‌نده‌ رێكه‌وتی ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیتلاعات و ئه‌منیه‌تی رژیم له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی له‌ سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.