درێژه‌ی له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كرێكاران له‌ سه‌دی بنیه‌ری مه‌ریوان

288t

به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، ره‌وتی له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كرێكارانی پیشه‌یی له‌ سه‌دی بنیه‌ری مه‌ریوان، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ سه‌رجه‌م ٤٥٠ كرێكارێك كه‌ له‌ سه‌دی خاكی بنیه‌ر هه‌ڵكه‌وتوو له‌ مه‌ریوان كار ده‌كه‌ن، له‌ كاتی ده‌ستپێكی ئه‌م پرۆژه‌وه‌ به‌ بیانووگه‌لێكی جیاجیا له‌وانه‌ كه‌مبودی ئێعتبار و بودجه‌ له‌ لایه‌ن خاونكاری ئه‌م شیركه‌ته‌، هه‌میشه‌ له‌ مه‌ترسی ئێخراج و بێكار سازی دا بوون و حه‌قده‌ستی ئه‌وانیش هه‌ندێك جار چه‌ندین مانگ ‌دواده‌خرێت. هه‌رله‌م راستایه‌دا، ٨٠ كه‌س له‌ كرێكاران رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی رێبه‌ندان له‌ به‌شه‌كانی تونێل و مه‌عده‌ن، پێكهاتوو له‌ كرێكاران، رانه‌نده‌، نێگه‌هبان و ئاشپه‌ز ئێخراج كراون و ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ ماوه‌ی ٥ مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان پێنه‌دراوه‌.